فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی قزلحیسارو هەمەدان
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی خەڵکی کۆهدەشت بە ناوەکانی “عەلیرەزا شەهبازی”، تەمەن ٤٥ ساڵ و “عەلی کەریمی نەسر” و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “عەلی عەباسی”، خەڵکی ئەفەسەریەی تاران، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، عەلی عەباسی، پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، عەلیرەزا شەهبازی و عەلی کەرەمی نەسر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هاوکات، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “نەوید هوداڤەند خانی” و “نەعیم ناسری” کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.