فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۴   |  31-07-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد ئەمینی” خەڵکی ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” جێبەجێ کرا.
هاوکات حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەبدولزاهیر فەقیر دادی” «داوودی»، ٥٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی «لادیز» سەر بە شاری میرجاوەی سیستان و بەلووچستان، لە زیندانی ناوەندیی قوم کە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، جێبەجێ کرا. شایانی باسە، ناوبراو لە کاتێکدا تووشی نەخۆشی سەخت بوو، لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوویەوە. هەر لەهەمان ڕۆژ، حوکمی ئێعدامی ڕەزا ساڵحی کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەرکرابوو لە زیندانی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا. لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “محەممەد شەبستان” ٤٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی ساری لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە لە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” لە شەڕێکی تایفەیی دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤یش، بەندکراوێکی خەڵکی تەورێز بە ناوی “سادق ئەڵاوەردی” تەمەن ٥٣ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا. ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو.