فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج هاووڵاتیی لە زیندانی ناوەندی کەرەج
دوشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۲   |  01-01-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، سزای سێدارەی لانیکەم پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “دزیی چەکدارانە” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری کەرەج سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی گشتیی دەزگای دادی پارێزگای ئەلبۆرز لەوبارەدا لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی حکوومەتیی ئیسنا تۆمەتەکانی ئەو پێنج کەسەی بە “دزی باندی و چەکدارانە کە بووەتە هۆی تێکدانی ئاسایش لە ڕێگاکان و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و زیانگەیاندن بە مڵک و ماڵی خەڵک” لە چەند پارێزگای ئێران ناو بردووە. لە ڕاپۆرتی ئیسنا و قسەکانی سەرۆکی گشتی دەزگای دادی پارێزگای ئەلبورز هیچ ئاماژەیەک بە ناوی ئەو پێنج بەندکراوە و هەروەها ڕێکەوتی دەستبەسەرکران، وردەکارییەکی زیاتر لە دۆسیەکەیاندا نەکراوە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی لانیکەم ٨٢٣ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون.