فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندكراوی خەڵكی هەرسین سەر بە پارێزگای كرماشان بە ناوەكانی “ڕەحیم ئەمیری” و “ئەمیر ئیبراهیمی” لە زیندانی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ئەمیر ئیبراهیمی ٦ ساڵ لەمەوبەر و ڕەحیم ئەمیری ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. هاوكات حوکمی ئێعدامی دوو بەندكراوی دیكە بە ناوەكانی “فەرمان كوشكی” خەڵكی كوهدەشت و “یاشار جەعفەری” دانیشتووی تاران كە پێشتر بە تۆمەتی “كوشتنی بەئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لەم زیندانە جێبەجێ كراوە.