ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
پێنجشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۴   |  28-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “فەرەیدوون محەممەدی” خەڵکی کرماشان و “حسێن بیابانی” خەڵکی هەرسین لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “حیسام محەممەدی” خەڵکی تاران و “ئەحمەد یووسفی” خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن بیابانی پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر”، ئەحمەد یووسفی بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی”، حیسام محەممەدی و فەردین محەممەدی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.