
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی گناباد ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم چوار بەندکراوە “عەبدوڵڵا نارۆیی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی زاهێدان، “حسێن سلارزەهی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی زاهێدان، “جەواد غەفاری” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی مەشهەد، هەروەها “ئەحمەد غەفران” تەمەن ٤٣ سال و خەڵکی بیرجەند، ڕاگەیەندراوە. ئەم بەندکراوانە لە ساڵەکانی ٩٧، ٩٨ و ٩٩، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. شایانی باسە، حوکمی ئێعدامی سێ کەسیان بەبێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بەکردەوە دەرهاتووە. هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حامد ڕەنجبەر” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی کرمان و هەروەها “کاتب سەیدنیان” خەڵکی ئەفغانستان، بەهمان تۆمەت لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، ئێعدام کران.