فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی بیرجەند
دوشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۲   |  04-12-2023

چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندی بیرجەند حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، چوار بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد نەعیمی فەڕ” ٤٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان و دانیشتووی بیرجەند، “مازیار ناروویی” ٣١ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان، “ئەحمەد شاهۆزێهی” ٤٠ ساڵ تەمەن و هەروەها “حەمید سارانی” ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی سەربیشە، ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی بیرجەند ئێعدام کران. بەپێی ئاماری ساڵانەی ناوەندی چالاکانی مافی مڕۆڤی ئێران، لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری پارەکەوە هەتا ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لانیکەم ٦٥٩ هاوڵاتیی لەوانە ١٧ ژن و هەروەها منداڵێک لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.