ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی تەورێز
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لانیکەم چوار بەندکراو لەسەر بڕیاری دەسەڵاتیێ دادوەری ڕژیم، لە زیندانی ناوەندی تەورێز ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد ئەنساری” خەڵکی ئاوایی قشڵاق و “عەلی مەهدەویان” خەڵکی شاری هەشترووود وێڕای دوو هاووڵاتیی ئەفغانستانی کە ناوبانگیان هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە نەزاندراوە، لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.