
سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حیشمەت فرووغی” تەمەن ٣٣ سال و خەڵکی یاسووج و “سەجاد ئەمیری” تەمەن ٣٧ ساڵ و لە عەشیرەتی دەرەشوری قەشقایی، لە زیندانی ناوەندیی شیراز بەکردەوە درهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەجاد ئەمیری چەند مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی سەرهەنگێکی هێزی ئینتزامی” و حیشمەت فرووغی، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “بەهمەن شاحسێنی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی تاران و “مەحموود حسێنی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی ئەراک، لە زیندانی قزڵحیسار بەکردەوە دەرهاتووە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە ٨ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. شایانی باسە، ئەم دوو بەندکراوە بەمەبەستی ئیجرای حوکمەکەیان، بۆ ماوەی ١٦ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیسار ڕاگیرابوون.