فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی سەڵماس، کرماشان و خوڕەم ئاوا
یەکشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۴   |  16-11-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی هاشمی” خەڵکی کەرەج، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی سەڵماس بەکردەوە دەرهات.
هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “کامیار فەتحی” و “سەجاد حاتەمی”، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. شایانی باسە، کامیار فەتحی پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و سەجاد حاتەمیش بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو. هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “یارموراد حەسەنوەند” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کراوە.