فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
شەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۲   |  20-01-2024

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی زاهێدان، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “حەسەن گرگیج” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی زاهێدان کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئانقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە حوکمەکەی لە زیندانی زاهێدان بەکردەوە دەرهات. هەروەها سێ بەندکراو لە زیندانەکانی قوم، ڕەشت و مەشهەد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم ئێعدام کران. هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان بەناوی “ئیسلام ئەمانەدین” بە تۆمەتی “کوشتنی بەئانقەست”، لە زیندانی ناوەندی قوم ئێعدام کرا. لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سولەسمان داراب سەر بە شاری ڕەشت بە ناوی “حەمید عێبادی نژاد” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندی ڕەشت حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. هاوکات لە زیندانی ناوەندی مەشهەد، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی_م” بە تۆمەتی “کوشتنی بەئانقەست” لەم زیندانه بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوانە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە لایەن میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری بڵاونەکراوەتەوە.