فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۳   |  07-11-2024

سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، لانیکەم سێ بەندکراو لە زیندانەکانی عادڵ ئاباد، زەنجان و ئەهەر ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی “مەجید عەلی بابایی” کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شیراز بەکردەوە دەرهات. هاوکات، بەندکراوێک بە ناوی “عێزەت سەیدی” ٤٠ ساڵ تەمەن، بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی زەنجان، حوکمەکەی بەکردەوە دەرهاتووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە حوکمی ئێعدامی “یووسف ڕەمەزانی” لە زیندانی ناوەندیی ئەهەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” جێبەجێ کراوە. هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “سولەیمان عەباس پوور” ٢١ساڵ تەمەن لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهاتووە.