فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی زاهێدان و قزڵحیسار
چوارشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۴   |  30-04-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “عەبدولغەفار بەراهوویی” تەمەن ٤٧ ساڵ، “پەرویز دەستکالە” تەمەن ٤٠ ساڵ و “عەبدولسەمەد گرگیج” تەمەن ٣٩ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردوە دەرهات.
شایانی باسە، ئەم سێ کەسە بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هاوکات حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “مۆحسین لەنگەرنشین” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی نەوشەهر، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەکردەوە دەرهاتووە. شایانی باسە، ناوبراو لە ڕۆژی شەممەوە بە مەبەستی جبەجێ کرانی حوکمەکەی، گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.