
سەرلە بەیانیی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی هەشت بەندکراو بە ناوەکانی “نادر عەبدی، عەلیڕەزا کەشاوەرز، ئەبولفەزل تارۆمی، سامان تالبی، ئیبراهیم عەزیزی، حەیدەر سەلەحشوور خەسرەو وەفادار” کە پێشتر بە تۆمەتەکانی “کوشتنی بەئەنقەست” و “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کربوون، لە زیندانەکانی شیراز، زەنجان، ئیسفەهان، بیرجەند و قزڵحیسار، بەکردەوە دەرهاتووە.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “عەزیم دەستاوەر” بە تۆمەتی “کوشتن” لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە. هەروەها سەرلە بەیانیی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر،حوکمی ئێعدامی “مەحموود شەفیعی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گورگان، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. هەر وەها، سەرلە بەیانیی شەممە ٢٦ی ڕەزبەر،حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “سادق نیک ڕەوش” کە پێشتر بە؟تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی قۆم بەکردەوە دەرهاتووە.