ئێعدامی یەکێکی دیكە لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزی شۆرشگێڕانەی خەلکی ئێران لە مەشهەد
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022
ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی سەرماوەز، “مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد”، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ئاخێزە جەماوەریەکانی خەلکی ئێران، لەلایەن ڕژیمی جینایەتکاری ئیسلامییەوە لە مەشهەد ئێعدام کرا.
مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد کە لەکاتی ڕاپەڕین دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەشهەد و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا بوو، لە دادگایەکی نادادپەروەردا بە تۆمەتی موحاربە (شەڕ لەگەڵ خودا)، سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا و دوای ٢٣ ڕۆژ، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە سێدارە درا.