ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: هاوكارێكی شه‌به‌كه‌ی نه‌یاری “ئێران ئینترنەشنال”یان به‌ناوی ئێلهام ئه‌فكاری له‌كاتی هه‌ڵهاتن له‌سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پەروەندە سازیەکی نوێ‌دا سه‌باره‌ت بە ئێلهام ئه‌فكاری ڕایگه‌یاندووه :كه ناوبراو له ڕێبه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بووه و له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم هاوكاری نزیكی بووە. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه دوو برای ئێلهام هه‌ر ئێستا له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دان و “نه‌وید”یش كه به‌پێی سناریۆسازییه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بێ تاوان له‌سێداره دراو و ئێستاش وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌یه‌وێت سناریۆیه‌كی هاوشێوه بۆ “ئێلهام ئه‌فكاری” ساز بكات.