فارسی
2025 - 4 - 24 | پێنجشەممە 5ی گوڵانی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەشکەنجەدانی ١٣ خوێندکار لە لایەن موعەلیمێک لە گوندی کەرجۆی سنە
دوشەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۴   |  14-04-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موعەلیمێکی قوتابخانەی سەرەتایی “قەڵم چی” گوندی کەرجۆی سەر بە شاری سنە، بەهۆی ونبوونی شارژێری موبایلەکەی، ١٣ خوێندکاری پۆلی پێنجی ئەم قوتابخانەیەی ئازار و ئەشکەنجە داوە.
شایانی باسە، ئەم موعەلیمە هەڕەشەی لە خوێندکارەکان کردووە کە ئەگەر لەمبارەوە شتێک بە بنەماڵەکانیان بڵێن، زیاتر ئازار و ئەشکەنجەیان دەدات. بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، جێگای لێدان و کوتانی ئەم موعەلیمە بەسەر جەستەی ئەم خوێندکارانەوە دیارە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە سەرەڕای ناڕەزایەتیی بنەماڵەی ئەم خوێندکارانە و دانیشتووانی گوندەکە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کازدانەوەیەکی فەرمی لە لایەن وەزارەتی پەروەرووە و بارهێنانی شاری سنە، لەئاست ئەم ڕووداوە ڕانەگەیەندراوە.