ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی نەوسوود
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئومید مورادی” خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووری دزئاوری سەر بە قەزای نەوسودی شاری پاوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە دار لەم کۆڵبەرەیان داوە. شایانی باسە ئومید مورادی لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین جار لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە بە سەختی بریندار بووە.