ئەشکەنجەی منداڵێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022
ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، زەکەریا خزرپوور، تەمەن ١٦ ساڵ لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە مەهاباد دەستبەسەرکرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زەکەریا خزرپوور لە ڕۆژانی یەکەمی دەستبەسەرکرانیدا، بە چاوی بەستراو بە توندی ئەشکەنجە کراوە و ناچار بە واژۆ کردنی چەند بەڵگەیەک کراوە کە ناوەڕۆکەکانیانی نەخوێندووەتەوە. دوای یەک مانگ ئەشکەنجە و ڕاگرتنی لە بەندە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئەمنییەتی ورمێ، زەکەریا خزرپوور بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە گواستراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ئەم منداڵە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.