ئەشکەنجە و ئازاری کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد وەیسی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد وەیسی لە کاتێکدا کە هیچ جۆرە کۆڵە و بارێکی پێنەبووە لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕاشیگەیاندووە، ئەم کۆڵبەرە دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەر کران بەبێ جلوبەرگ ئازاد کراوە.