رۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان، ئەفشینی ڕەشیدی هەڵسووراوی کرێکاری لە دەست بەسەر کراوانی شاری بانە دوای ٢١ ڕۆژ زیندان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو رۆژی ٦ی گوڵانی ١٤٠١ هاوکات لە گەڵ دەستپێکی ئەوەلی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار،لە گەڵ ٧ کەسی تر لە هەڵسووراوانی کرێکاری و مەدەنی شاری بانە بە ناوەکانی سەعید موحەمەدی، حەسەن عیزەتی، نیشتمان رەحمەتی، پەروین عەبدولا پەنا، رەحمان سلیمانی، فواد فارۆق و فاتیح مەجیدی، دەست بەسەر و ڕاپێچی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
لەم هەشت کەسە ، نیشتمان ڕەحمەتی، دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە هەر ئەو رۆژە ئازاد کراو رۆژی دوایی هەڵسووراوی کرێکاری حەسەن عیزەتی ، ئەندامی دەستەی بەڕێوە بەری رێکخراوی سینفی کرێکارانی بیناسازی بانه ئازاد کرا. بەڵام هە تا ئێستا لە چارەنووسی ئەو ۶ کەسەی تر هیچ زانیاریک لەبەر دەستدا نیە.