فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەمریكا، بەریتانیا و كەنەدا چەكی زیاتر ڕەوانەی ئۆكراین دەكەن
پێنجشەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۱   |  21-04-2022

هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا و كەنەدا چەكی زیاتر ڕەوانەی ئۆكراین دەكەن، تاوەكو کیێڤ بتوانێت ڕووبەڕووی هێرشە بەرفراوانەکانی ڕوسیه‌ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیدا ببێته‌وه‌.
سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ هەردوو سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و كەنه‌دا پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجامدا و بەڵێنیانداوە چەکی تۆپهاوێژی زیاتر ڕەوانەی ئۆکراین بکەن، بۆ ئەوەی کیێڤ بتوانێت بەڕووی هێرشە بەرفراوانەکەی ڕوسیه‌ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیدا بوەستێتەوە.
بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش پێیوایە، لەمەودوا، “دەبێتە شەڕی تۆپهاوێژەکان، بۆیە دەڵێت ئۆكراین پێویستیان بە پشتیوانییە لەڕووی تۆپهاوێژەوە، ئێمەش ئەوەیان دەدەینێ، لەگەڵ کۆمەڵێک یارمەتی دیکە.” جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وتوویەتی، وڵاتەکەی چەکی قورس ڕەوانەی ئۆکراین دەکات.