وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەکەی سزای بەسەر بانکی بازرگانیی ڕوسیه “ترانسکاپیتالدا” سەپاندووە کە کۆمەڵێک بانکیان لە ئاسیا هەیە، لەوانەش لە چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئهو بانكانه هەوڵیانداوە یارمەتی ڕوسیه بدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکانی ڕۆژئاوا. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی جیهانیی زیاتر لە ۴۰ کەس و لایەندا سەپاندووە کە لەلایەن دەسەڵاتداری دەوڵەمەندی ڕوسی “کۆنستانتین مالۆفیڤەوە” ڕابەرایەتی دەکرێن. هەروەها سزای بەسەر ئەو ڕێکخراوانەشدا سەپاندووە کە ئەرکی سەرەکییان کارئاسانیکردنە بۆ لایەنەکانی ڕوسیه تا خۆیان لە سزاکان بدزنەوە. وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیا ڕووسیانەشدا سەپاندووە کە لە بواری پیشەسازی کاردەکەن و گوایە سێیەمین گەورەترین کۆمپانیان لە جیهاندا.
“برایان نیڵسن” جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت،”هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کە دەیانەوێت ڕوسیه لە سزاکان بدزنەوە یاخود هەوڵی بۆ دەدەن، چونکە ئەوان پشتیوانی لە جەنگە دڕندانەکەی پوتین دەکەن. “