فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەمریکا کۆمپانیای “ئەبرئاروان”ی بە هۆی هاوکاری‌کردن لەگەڵ ڕژیم بۆ سانسۆر گەمارۆ دا
یەکشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۲   |  04-06-2023

وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا کۆمپانیای ARVAN CLOUD (ئەبرئاروان)ی بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ سانسۆری ئینتێرنێت گەمارۆ دا. 
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە ڕۆژی هەینی ۱۲ی جۆزەردان، لە لایەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، پوویا پیرحوسەین‌لو و فەرهاد فاتیمی، یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای ئەبرئاروان و هەروەها کۆمپانیایەکیان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە سەر بەم کۆمپانیا بووە گەمارۆ داوە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کۆمپانیای ئەبرئاروان پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ خزمەتگوزارییە زانیارییەکانی کۆماری ئیسلامی‌، لەوانە وەزارەتی ئیتلاعات هەیە و بەڕێوەبەرانی ئەبەرئاروان پێوەندی بەربڵاویان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەیە. 
کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی سنووردارکردنی ئینتێرنێت و خاوکردنەوەی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت بۆ سنووردارکردنی بڵاوکردنەوەی زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە پێشێل‌کارییەکانی مافی مرۆڤ.
 گرووپی هاکەری ئەنانیمووس کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەلکی ئێران زۆربەی سیستمەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسڵامیان هاک کرد، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە لێکۆڵینەوەی بەڵگە هاک کراوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەبرئاروان بە فەرمانی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێک ماڵپەڕی لە ئێران فیلتەر کردووە.