ئەمەریکا بە دڕۆنێکی خۆکوژ سوپای ئۆکراین دژ بە رووسیه پڕچەک دەکات
یەکشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۱   |  10-04-2022
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند کە دەستیانکردووە بە راهێنانی ئۆکرایینەکان لەسەر فڕۆکەی دڕۆنی خۆكوژ كه یەک جار بەکاردەهێنرێت و بەسەر ئامانجەکەدا دەفڕێت و پێیدا دەتەقێتەوە.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاندووە کە ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەلای ئۆکرانییەکانەوە ئاشنا نییە، بەڵام بەوپێیەی سیستەمەکە بەکارهێنانی ئاسانە، بۆیە فێربوونی بەکارهێنانی ماوەیەکی زۆری پێناچێت.