فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

حکومەتی ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە ١١ی مانگی خاکەلێوە ڕایگەیاند سەزای بەسەر ٢١ لایەن و ١٣ کەسی ڕووسیدا سەپاندوە کە پەیوەندییان بە کەرتی تەکنەلۆجیای ڕووسیاوە هەیە. وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند سزاکان بەشێکن لە بە ئامانجکردنی ئەو تۆڕ و کۆمپانیا تەکنەلۆجیانەی ڕووسیا کە هەوڵدەدەن ڕووسیا لە سزاکان دووربخەنەوە کە وابێ ئەو کۆمپانی و لایەنانە گرنگترین ئامڕازن لە جەنگەکەی فیدراسیۆنی ڕووسیادا.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی: ” ڕووسیا نەک تەنها سەروەری ئۆکراین لەڕێی دوژمن کارییەکەیەوە پێشێل دەکات، بەڵکو هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و دانیشتوانی ئۆکراین زیاتر کردووە و بەردەوام دەبین لەوەی لەڕێی سزاکانەوە لە هەموو گۆشەیەکەوە ئامێری جەنگەکەی پوتن بکەینە ئامانج، تاوەکو ئەم جەنگە بێ مانایە تەواو دەبێت.”
جێی ئاماژەیە کە لە ٢٤ی مانگە مارس دا ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیای ڕووسیدا سەپاند کە لە پیشەسازی بەرگریدا کار دەکەن و پشتیوانی لە داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکەن.