
ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەڕێوەیە. ئەم ڕۆژە هێمای یەکگرتوویی و هاوپشتیی نێونەتەوەیی کرێکاران لە خەباتی جیهانی دژبە سەرمایەدارییە. لەم ڕۆژەدا ملیۆنان کرێکار لە سەرتاسەری جیهان بە بەڕێوەبردنی میتینگ و خۆپیشاندان و ڕێپێوان، هێزی یەکگرتووی خۆیان بەرامبەر بە دنیای پڕ لە ستەم و چەوسانەوەی سەرمایەداری نیشان دەدەن. لەم ڕۆژەدا چینی کرێکار بە نیشاندانی هێزی جیهانیی خۆی ئەم پەیامە چارەنووسسازە بە گوێی جیهان دەگەیەنێ کە سەرەنجام نیزامی سەرمایەداری بە دەستی بەتوانای چینی کرێکار دەڕووخێت و بناغەی نەزمی نوێی سۆسیالیستی دادەڕێژرێت.
ئیدەی دیاریکردنی ڕۆژێکی دیاریکراو وەک ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە بزووتنەوەی کرێکاریدا و جێخستنی ٨ سەعات کاری ڕۆژانە، بۆ یەکەم جار لە جەرگەی خەباتی کرێکارانی ئۆسترالیا لە ساڵی ١٨٥٦دا گەڵاڵە کرا. کرێکارانی ئۆسترالیا لەو ساڵەدا بڕیاریان دا لە یەک ڕۆژدا بەکۆمەڵ کار ڕابگرن و لەبری کار کۆبوونەوە بەڕێوەبەرن و خەبات بۆ وەدیهێنانی داخوازیی هەشت سەعات کاری ڕۆژانە ڕێکخبەن. بەڵام سەرەنجام ئەوە خەباتی لێبڕاوانە و خوێناویی کرێکارانی ئەمریکا بوو کە ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە هەموو وڵاتان بەسەر سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیاندا سەپاند.
پێشینه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و دیاری كردنی ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی جیهانیی كرێكار، له وڵاتی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی ١٩ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، سه‌رمایه‌داری به شێوه‌یه‌كی به‌رین گه‌شه‌ی كردبوو. هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری، چه‌ندایه‌تیی كرێكاران له ئۆرووپا و ئه‌مریكا و ئۆسترالیا و گشت وڵاتانی جیهان به‌رز ببۆوه. كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یه‌كجار گه‌وره شكڵیان گرتبوو كه تێیدا پتر له هه‌زار كرێكار كاریان ده‌كرد. به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وام چڕتر ده‌بۆوه. چڕ بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، به‌ستێنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری و هاوپشتیی خه‌باتكارانه‌ی كرێكارانی پێكهێنا و مانگرتنی كرێكاری له وڵاتانی ئۆرووپایی، له ئه‌مریكا و ئۆسترالیا په‌ره‌ی سه‌ند.
له ده‌یه‌ی ٨٠ی سه‌ده‌ی ١٩ی زایینی‌دا، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئه‌مریكا، گه‌شه و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیبوو. شه‌پۆله‌كانی مانگرتن، گرینگرین شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی داگرتبوو. شاری شیكاگۆ ببووه ناوه‌ندی چالاكی له‌م وڵاته. له مانگی نوامبری ساڵی ١٨٨١، فێدراسیۆنی كاری ئه‌مریكا، له ٦ یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی پێكهات. ئه‌م فێدراسیۆنه كه سه‌ره‌تا ٥٠ هه‌زار كرێكاری له ڕێزه‌كانی خۆیدا ڕێكخستبوو، له كۆنگره‌ی خۆیدا له ساڵی ١٨٨٤، ڕۆژكاری ٨ سه‌عاته‌ی په‌سند كرد و خه‌باتێكی به‌هێز و به‌رینی بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی سه‌عات كاری ١٢ تا ١٦ سه‌عات بۆ ٨ سه‌عات ڕێكخست.
له ساڵی ١٨٨٦، نوێنه‌رانی ٢٥ یه‌كیه‌تیی كرێكاری كه ٣٠٠ هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌بوو، له دانیشتنه‌كانی خۆیاندا ٨ سه‌عات كاری ڕۆژانه‌یان په‌سند كرد و به‌دوای ئه‌م بڕیاره‌دا، شه‌پۆلی به‌رینی مانگرتنی كرێكاری شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكای داگرت. له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ساڵی ١٨٨٦ پتر له ٣٥٠ هه‌زار كرێكار له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا له‌وانه “سه‌ن لویز”، “شیكاگۆ”، “میلواكی” و هێندێك شاری دیكه ده‌ستیان دایه ڕێپێوان. به‌شێك له كرێكارانی ئه‌مریكا توانییان خواسته‌كانیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داراندا بسه‌پێنن. به‌ڵام له شاری شیكاگۆ، پۆلیسی سه‌رمایه‌داران به‌ره‌وڕووی كرێكاران ته‌قه‌یان كرد و به‌هۆیه‌وه ٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌م كوشتار و وه‌حشیگه‌رییه‌ی سه‌رمایه‌داران و به‌كرێگیراوانیان، كرێكارانی شیكاگۆ ده‌ستیان له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرت و به ئامانجی وه‌دیهێنانی خواسته‌كانیان، ڕۆژی چواره‌می مانگی مه‌ی، ده‌یان هه‌زار كرێكار له مه‌یدانی سه‌ره‌كیی شاری شیكاگۆ كۆبوونه‌وه. له حاڵێكدا كه به‌كرێگیراوانی سه‌رمایه كرێكارانیان گه‌مارۆ دابوو، له‌ناكاو كه‌سێكی نه‌ناسراو بۆمبێكی هاویشته ناو پۆلیسه‌كان و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
فه‌رمانده‌كانی پۆلیس كه له‌وه‌پێش بۆ ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رنامه و پیلانیان داڕشتبوو، فه‌رمانی ته‌قه كردنیان به‌ره‌و كرێكارانی خۆپیشانده‌ر ده‌ركرد و له ئاكامدا ژماریه‌یه‌كی زۆر له كرێكاران كوژران و بریندار بوون. پۆلیسی سه‌رمایه‌داران ٨٠ كه‌سی به تاوانی قه‌تڵ موحاكمه كرد. كرێكاران له دادگای فه‌رمایشیدا، قاره‌مانانه له خۆیان و خواستی چینایه‌تیی كرێكاران دیفاعیان كرد و تۆمه‌ته ناڕه‌واكانیان ڕه‌ت كرده‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام بێدادگای سه‌رمایه‌داران ٤ كه‌س له ڕێبه‌رانی كرێكاریی ئه‌مریكای به ئێعدام مه‌حكووم كرد و ئه‌م قاره‌مانانه‌ی چینی كرێكار گولـله‌باران كران. له‌م بێدادگایه‌دا هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانیش به زیندانی درێژماوه‌ی مه‌حكووم كران.
پاش ئه‌م ڕووداوه خوێناوییه، فێدراسیۆنی كاری ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كدا كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٨٨٨ له شاری سه‌ن لویز به‌ڕێوه‌یبرد، بڕیاری دا كه له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ساڵی ١٨٨٩ به یادی كرێكارانی گیان به‌ختكردوو و بۆ په‌یگیریی خواستی ٨ سه‌عات كاری ڕۆژانه، مانگرتن و ڕێپێوان ئه‌نجام بدرێت و ڕێكه‌وتی حه‌ره‌كه‌تی دواتری كرێكارانیشی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ١٨٩٠ دیاری كرد. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئه‌مریكادا به‌ستێنی زه‌ینی و كرده‌وه‌یی پێكهاتنی ڕێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاریش خوڵقابوو. له ساڵی ١٨٨٩، به داهێنانی “فرێدریك ئێنگێلس”، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕێبه‌رانی چینی كرێكار، كۆنگره‌یه‌ك به به‌شداریی ٣٩١ نوێنه‌ر له ٢٠ وڵاته‌وه له شاری پاریس به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م كۆنگره‌یه له مانگرتنی پێشنیاركراوی فێدراسیۆنی كاری ئه‌مریكا كه قه‌رار بوو بۆ ڕێزگرتن له یادی كرێكارانی گیان به‌ختكردوو و په‌یگیریی خواستی ٨ سه‌عات كار له ڕۆژدا له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ساڵی ١٨٩٠دا به‌ڕێوه‌بچێت، پشتیوانیی كرد. گرینگ‌ترین بڕیاری كۆنگره‌ش له‌م پێوه‌نده‌دا، په‌سند كردنی بڕیارنامه‌یه‌ك بوو كه تێیدا ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی وه‌ك ڕۆژی جیهانیی كرێكار و ڕۆژی هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران پێناسه كرا.
بڕیارنامه‌كه ڕایگه‌یاند كه: “گۆنگره بڕیاری داوه كه خۆپیشاندانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌زن وه‌ڕێبخات به‌جۆرێك كه له هه‌موو وڵاته‌كان و له هه‌موو شاره‌كان، له ڕۆژێكی دیاریكراودا جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجبه‌ران هێنانه‌خوارێی سه‌عاتی كار بۆ ٨ سه‌عات و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی باقیی قه‌راره‌كانی كۆنگره‌ی پاریس له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت داوا بكه‌ن”. فرێدریك ئینگێلس هه‌ر ئه‌وكات سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، هێنانه‌خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كاری ڕۆژانه و ئیراده‌ی چینی كرێكار بۆ له‌ناوبردنی جیاوازیی چینایه‌تیی نووسیی: “خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی خواستی ٨ سه‌عات كاری ڕۆژانه، پێویسته هاوكات ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی چینی كرێكار بێت بۆ له‌ناوبردنی جیاوازیی چینایه‌تیی له ڕێگه‌ی خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی”.
پاش كۆتایی كۆنگره‌ی پاریس، خێراترین ئه‌ركی ڕێكخراوه كرێكاری و سۆسیالیسته‌كانی پێبه‌ند به په‌سندكراوه‌كانی كۆنگره، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رچی شكۆدارتری ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بوو. له ئاكامی گشت ئه‌م هه‌وڵانه‌دا، له ڕێكه‌وتی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ١٨٩٠ سه‌دان هه‌زار كرێكار له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داری هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان و ڕێپێوانی مه‌زن و شكۆدار، یه‌كیه‌تی و هاوپشتیی چینایه‌تی خۆیان له خه‌بات دژبه سه‌رمایه‌داری نیشان دا. به‌ڵام هه‌وڵی چینی كرێكار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ری و توندوتیژیی بورژوازی به‌ره‌وڕوو بۆوه. هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری سه‌رمایه‌داران له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی و سه‌ركوت هه‌وڵیان دا تا له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی چینی كرێكار ڕێگری بكه‌ن.
له‌م ڕێكه‌وته‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، كرێكاران له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی وه‌ك ڕۆژی جیهانیی كرێكار به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر جێژن ده‌گرن و هاوپشتی و هاوچاره‌نووسی و هێزی خۆیان به‌رامبه‌ر به دونیای پڕ لە شەڕ و ئاوارەیی، پڕ له زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه نومایش ده‌ده‌ن و مژده‌ی ڕزگاریی مرۆڤایه‌تی له چنگ نیزامی سه‌رمایه‌داری به گوێی دانشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌گه‌یه‌نن.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
www.facebook.com/Peshrawcpiran
www.instagram.com/Peshrawcpirn