فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەگەری دەرکرانی ١٤ هەزار کارمەندی شیرکەتی ئامازۆن
چوارشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۴   |  12-11-2025

شیرکەتی ئامازۆن، یەکێک لە گەورەترین شیرکەتەکانی بواری فەنناوەری جیهان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵەوەر ڕایگەیاند کە بە نیازە، ١٤ هەزار کەس لە کارمەندان و کرێکارانی خۆی لە بەشەکانی ئیداری و شیرکەتی کەم کاتەوە.
ئەم بڕیارە، بەشێک لە پڕۆژەی نوێکردنەوەی پێکهاتەیی شیرکەتی ئامازۆنە کە بە ئامانجی کەم کردنەوەی هەزینەکان و تەرکیزکردنە سەر بەشە سوودهێنەرەکانی وەک ژیری دەستکرد و خزمەتگوزاری [AWS] ڕاگەیەندراوە. بەپێی بەیانییە فەرمی شیرکەتی ئامازۆن، ئەم بەشە لە کرێکاران و کارمەندان هەتا ٩٠ ڕۆژی دیکە مۆڵەتیان هەیە کە هەوڵ بدەن لە بەشەکانی دیکەی شیرکەت کار بکەن. هەروەها شیرکەتی ئامازۆن بەڵێنی داوە کە بەستەی پشتیوانی وەک حقووقی کۆتایی خزمەت، درێژکردنەوەی بیمەی دەرمانی و خزمەتگوزاری ڕاوێژی کاری بۆ ئەم کەسانە، دابین بکات.