فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەگەری شەڕی ناوخۆیی لە عیراقدا
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022

لەدوای ئازادکردنی ناوچەی سەوز لەلایەن خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر و چوونە ناو پارلەمان، بشێوی لە عێراقدا دروست بووە و ئەگەری شەڕی ناوخۆیی لە عێراقدا هەیە. لەو بارەوە “موقتەدا سەدر” ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاند: “لە ئێستادا دەرفەتێکی گەورە بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی وڵاتدا هاتووەتە پێش”.
“موقتەدا سەدر” هەروەها خۆپیشاندانی خەڵک و ئازادکردنی ناوچەی سەوزی بە دەسپێکی ئازادکردنی هەموو عێراق وەسف کردووە و داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە کە یارمەتیدەر بن بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی وڵات و بەڕێوەبردنی شۆڕشی چاکسازی لە عێراقدا.
ناوبراو هەروەها هەموو “سەرایا” یا هێزە چەکدارەکانی خۆی بانگ کردووەتەوە بۆ شاری بەغدا و ئەگەری شەڕی ناوخۆیی لە گۆڕێدایە.