فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەگەری ڕۆچوونی زەوی لە کوهدەشت
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022

سەرەڕای ئەوەی شاری “کوهدەشت” سەر بە پارێزگای “لوڕستان” لەگەڵ قەیرانی کەمیی ئاو بەرەوڕووە، ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو پارێزگایە پرۆژەی ڕاکێشانی ئاوی بۆ ١٢ گوندی ئەو شارە بە نیوەچڵی بەجێ هێشتووە و گوێی پێ نادات.
بێ ئاوی لە “کوهدەشت” وای کردووە کە لەڕادەبەدەر لە ئاوی ژێر زەوی کەڵک وەربگیرێت و بەو هۆیەوە دەکرێت ڕۆچوونی زەوی لەو شارە ڕوو بدات؛ لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت کە بنی ئەو شارە هەڕۆڵ بووە و خەریکە خاکەکەی ڕۆ دەچێت.
سەرباری بێ ئاوی، خەڵک لەگەڵ بێکاری و هەژاری بەرەوڕوون و بەرپرسانی بێ کیفایەتی ڕژیم چارەیەک بۆ ئەو بارودۆخە قەیراناویەیان نییە.
لەلایەکی ترەوە سەرەڕای پلەی بەرزی گەرما، لە شارەکانی “ئیلام ” نان دەست ناکەوێت و لە زۆرێک لە نانەواخانەکاندا خەڵک بۆ دابینکردنی نان دەبێ ٢ کاتژمێر لە سەفی ناندا ڕاوەستن.