بە گوێرەی هەواڵەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەزا میرزادە دانیشتووی قەڵعە حەسەن خانی تاران، سێ مانگ لەمەوپێش لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراو تۆمەتی درووشم دان و هاوکاریی دووژمنانی دەسەڵات، سووکایەتی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی بەسەردا سەپێندراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لەو ماوەیەدا چەندین جار دانیشتنی دادگاییە نادادپەروەرانەکەی هەڵوەشاوەتەوە بە هۆی ئەوەیکە زیندان رەتیکردۆتەوە کە کەسێکی بە ناوی ڕەزا میرزادە لەو بەندیخانەیە داهەبێت، هەروەها بنەماڵەی ناوبراو بە دەربڕینی بێ ئاگایی لە چارەنووسی کوڕەکەیان لە حەوتووی ڕابردوودا و لێدوانی بەرپرسانی بەندیخانە بە نەبوونی بەندکراوێکی بەم ناوە سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕەزا میرزادە نیگەرانی خۆیان دەربڕی.