فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بارودۆخی نالەباری سۆعدا خەدیر زادە لە زیندان
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد کە ماوەی ٨ مانگ لە دووگیان بوونی خۆی لە بەندیخانە تێپەڕاند و دوو هەفتە پێش، کۆرپەکەی بە نەشتەرگەری ” سزاریەن” لەدایکبوو و ئێوارەی هەمان ڕۆژ ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کراوە، سەرباری ناجێگیربوونی باری تەندروستی و دەروونی، دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەشی هێشتا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکەی و هەروەها بنەماڵەکەی بێبەشە. بە گوێرەی راپۆرتەکان بە هۆی نەبوونی پرۆگرامێکی خۆراکی گونجاو لە کاتی دوو گیان بوون و دوای منداڵبوونەکەی و هەروەها ئەو گوشارە دەروونییەی کە لەکاتی دەستبەسەرکراندا لە سەری بووە، ئێستا لەگەڵ کەمیی شیر بۆ خۆراکی منداڵەکەی بەرەوڕوو بووەتەوە.