فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

باروودوخی نالەباری هەڵسووراوانی دەستبەسەرکراو لە یاسوج
هەینی ۳۰-۰۲-۱۴۰۱   |  20-05-2022

هەلسووڕاوانی دەستبەسەرکراوی یاسوج، “ساسان زەرغامپوور”، سەعید تاهری”، “کوروش جەلیلی” ، “نەورۆزعەلی ڕەشیدی و “داوود مەلەک ‌‌‌حوسێنی”، دوای دەستگیرکردنیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە بەتوندی کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان. هەروەها داوود مەلەک حوسێنی بە هۆی خراپی باری تەندروستی جەستەیی بە هۆی لێدانو ئەشکەنجەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

شایانی باسە کە ناوبراوان رۆژی پێنج شەممە ٢٢ی مانگی گوڵان هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان و فەرهەنگیانی دامەزراو و خانەنشینکراوان لە یاسوج دەستبەسەرکران.