فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

باری تەندروستی بەندکراوێکی سیاسی لە مەترسیدایە
شەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۱   |  09-07-2022

هێمن مام قادر بەندکراوی سیاسی کە سەرەتای مانگی پووشپەڕ دیسان دەستبەسەر کراوەتەوە، لە کاتی دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لاقی بە سەختی بریندار کراوە.
هێمن مام قادر ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە. هەروەها سەرباری ئەوەی کە پزیشک ڕایگەیاندووە کە هێمن پێویستە بە پەلە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستاش ئیزنی نەداوە کە ناوبراو ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە بکرێت.