بانگرانی پێنج کەس لە کرێکارانی پێترۆشیمی ڕازی لە لایەن دادگای ڕژیم
سێشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۴   |  12-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی سێهەمین ڕۆژی بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی پێترۆشیمی ڕازی، پێنج کەس لە کرێکارانی پەیمانی ئەم پێترۆشیمیە بەهۆی سکاڵای کارفەرما، دەبێ ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ لە دادگا ئامادە بن.
بانگکرانی ئەم کرێکارانە لە لایەن دادگا لەحاڵێکدایە کە لەئەنجامی ڕێککەوتنێک کە لە فەرمانداریی ماەشەهر ئەنجام درابوو، کارفەرما ڕاسپێردرابوو کە تا ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ، بەو بەڵێنانەی کە لەسەر چەندین خاڵ ڕێککەۆتن کرابوو عەمەل بکات، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بەم ئاڕاستەیە هەڵنەگیراوە.