فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگه‌وازی كۆبونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ی ماموستایان
دوشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۱   |  25-04-2022

شورای هاوئاهه‌نگی رێكخراوه‌ سنفییه‌كانی ماموستایانی ئیران به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازیك به‌ بۆنه‌ی ١٢ی گۆڵان رۆژی مامۆستا رایگه‌یاند به‌ هۆی ئه‌وه‌ی تا ئیستا جوابی داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، داوا ده‌كات رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی گۆڵان له‌سه‌راسه‌ری ئیران كۆببنه‌وه‌، له‌درێژه‌ی ئه‌وبانگه‌وازه‌دا سه‌ره‌رای پیروزبایی رۆژی یه‌كی ئه‌یار له‌ كریكارانی جیهان وئیران وپشتیوانی له‌ داخوازییه‌كانیان ومافی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی ، داوا له‌ دایك وباوكی خویندكاره‌كان ده‌كات بۆ به‌ ده‌ستهینانی مافه‌كانیان وهه‌روه‌ها پشتیوانی له‌مافی خویندنی بیبه‌رانبه‌ر وبلاش له‌ داواكاری ماموستایان كه‌ له‌راستیدا به‌شیك له‌ داواكاری زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ پشتیوانی بكه‌ن وشانۆیه‌كی راسته‌قینه‌ له‌ یه‌كیتی ماموستایان وتویژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیشان بده‌ن.