ژمارەیەک لە هەڵسووراوانی کرێکاری شاری سنە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، ژمارەیەک لە هەڵسووراوانی کرێکاری لەوانە: غالب حوسێنی، خەبات دێهدار، موزەفەر ساڵح نیا، نامێق باباخانی و زاهید مورادیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە. لە ماوەی ٢ کاتژمێر لێکۆڵینەوەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە گەڵ ئەو هەڵسووراوانەدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی “خەلیل ئەحمەدی نەوەڕە” و خوێندنی سروود و راگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی، هەروەها بەڵێنیان لێ وەرگرتوون تا مەراسمی ١١ی خەرمانان، ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەڕێوە نەبەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠١ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نزیکەی ١٥ هەڵسووراوی کرێکاری بانگ کراون.