فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی بەردەوامی هاووڵاتیەک بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە مەهاباد
سێشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۲   |  08-08-2023

سنوور فەرشادفەر لە حەفتەکانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥ جار بانگهێشتی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە و بە مەبەستی “هاوکاری و درکاندنی ناوی کەسانی تر”، گوشاریان خستووەتە سەری. هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان لە لێپرسینەوە بەردەوامەکاندا هەڕەشەیان لێکردووە کە ئەگەر هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەتییەکان نەکا، دۆسییەسازیی بۆ دەکەن. پیویستە بوترێ کە ڕێژەی بانگهێشتکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان دوابەدوای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی “هاوکاری و دۆسییەسازی”، زۆر لە سەرەوە بووە و لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی ئەم ناڕەزایەتییانەدا بە مەبەستی چاوترسێن کردنی کۆمەڵگە، بانگهێشتکران و زەخت و گوشارەکانیش خێراییان زۆر بووە و ڕێژەشیان بەرز بووەتەوە.