فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی فه‌رهه‌نگیان بۆ مانگرتن له‌ مه‌دره‌سه‌كان
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا داوای كرد ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١ و ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر قوتابیان و موعه‌لیمان له‌ نێو مه‌دره‌سه‌كاندا مان بگرن.
پاش بڵاوبوونه‌وی ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی منداڵ و مێرمنداڵان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه‌، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی خوێنانی خوێندكاران بۆ ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١ و ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌پێی بانكهێشتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ بڕیاره‌ قوتابیان و موعه‌لیمان له‌ نێو مه‌دره‌سه‌ مان بگرن و نه‌چنه‌ سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس.