فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی لاوێک بۆ دادسەرای گشتی لە بۆکان
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024

مەتین حەسەنی، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ کە چاوی بریندار بووە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بانگی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرا.
ئەم هاووڵاتییە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوە پێی گەیشتووە، دەبێ لە ماوەی ٥ ڕۆژدا بە مەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری لە لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان ئامادە بێت.
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، مەتین حەسەنی لە بۆکان بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا.
مەتین حەسەنی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە ناڕەزایەتییەکانی ٩٨دا بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بۆکان، چاوێکی لەدەست دا.