لە یەکەمین ساڵڕۆژی کوژرانی بێکتاش ئابتین شاعیر و ئەندامی کانونی نووسەرانی ئێران، ئەم ناوەندە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانێیەک، ڕایگەیاندووە کە رێوڕەسمی رێزگرتن لە یادی ئەم نووسەرە بە ناوبانگە، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار لە ئیمامزادە عەبدووڵڵای شاری ڕەی بەرێوە دەچێت.
لەم بەیانێیەدا هاتووە: [بێکتاش ئابتین لە ناخەوە سەری هەڵدا، لەگەڵ ناخدا ژیا، هیچ کات پشتی لێ نەکرد و درئەنجام گەڕایەوە بۆ ئەعماق.] هەموو کات خۆی وەک تاکێکی کۆمەڵگا پێناسە دەکرد و تا دوایین هەناسەی وەفادار مایەوە بە خەڵکی کۆڵان و گەڕەک و هیچ کات پشتی لێان نەکرد. جێگەی ئاماژەیە، بێکتاش ئابتین رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، دوای ئەوەیکە کاربەدەستانی زیندان ناوبراویان درەنگ گەیاندبووە نەخۆشخانە، لە نەخۆشخانەی ساسان گیانی لەدەستدا.