فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری خەڵکی کامێران بۆ دادگا
پێنجشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۲   |  13-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری شەهریار، مورتەزا سەیدی هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران بەتۆمەتی سازکردنی گرووپ لەژێر ناوی یەکێتیی کرێکاری بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات بانگهێشت کردووە.

ئەم هەڵسووڕاوە کرێکارییە دەبێ ڕێکەوتی٦ی گوڵان لە دادگای ئینقلابی شاری شەهریار ئامادە بێت.

شیاوی باسە، ناوبراو لە ڕەزبەری ساڵی پار هەربەم تۆمەتەوە بۆ لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ی شاری قودس بانگهێشت کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە، مورتەزا سەیدی لە خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ چەند هەڵسووراوی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ١٩ی گوڵانی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێڤین ئازاد بوو.