ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەلوەر، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ڕێی تەلەفوونی نەناسراوەوە پەیوەندی دەگرن بە مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی مەریوان بەناوی ئومید سەعیدپوور و بە جنێو و سووکایەتی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەی دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵەکە پاش چوونی ناوبراو بۆ ئیتلاعاتی سپای ڕژیم لەو شارە بە شوکێری کارەبایی هەڵدەکوتنە سەری و پتر لە دوو کاتژمێر لێی دەدەن و سووکایەتی پێدەکەن.جگە لە شۆکێر بە شەق و لێدان دایدەپڵۆسن و هەڵدەدەن لە هێلکەکانی و ناوبراو دەڕشێتەوە و تا نێزیک لەهۆش چوون دەڕوات، هێزە ئەمنییەکان دەزانن کە مەترسی گیانلەدەستدانی لە ئارادایە دەترسێن و خێرا و لە حاڵەتێکدا ئومید سەعیدپوور شۆک بووە، واژۆی پێدەکەن کە بە سڵامەت لەم شوێنە چوەتەدەروە و لەڕووی ناچاریەوە واژۆی دەکات و دواتر سەردانی پزیشک دەکات و وەک لە وێنەکەدا دیارە بەوپەڕی توندوتیژیەوە لێیان داوە و دواتریش لەڕێی سیخوڕەکانیانەوە چاوەدێری دەکەن و وەک دەڵێن پەیوەندیان بە دوکتۆرەکەیەوە گرتووە کە نابێ بابەتەکە بورووژێنێ و نائاسایی بکاتەوە و ڕاستیەکان نەدرکێنێ.