بانگهێشت کردنی چالاکێکی سەندیکایی بۆ دادگای ئینقلاب
چوارشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۱   |  18-05-2022
سەڵاح ئازادی، چالاکی سیفی موعەلیمان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، تێکدانی ڕای گشتی و لایەنگری لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی مەریوان کراوە کە بەرەبەیانی ١١ی جۆزەردان لە دادگا ئامادە بێ.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەڵاح ئازادی پێشتر پێشینەی دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی رژیمەوە هەبووە و دوا دۆسیەی لە ١٨ی خاکەلێوە بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرا بوو.