بانگهەیشتی ” ئەسغەر ئەمیر زادەگان” لە لایەن دادگای شیرازەوە
هەینی ۱۳-۱۲-۱۴۰۰   |  04-03-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەممە ”ئەسغەر ئەمیر زادەگان” مامۆستا و هەڵسووڕاوی سێنفی مامۆستایانی ئێران لە لایەن دادگای شیرازەوە بانگهەیشت کرا و پێی راگەیەندرا کە لە رێکەوتی ١٤ی ڕەشەممەدا دانیشتنی دادگای ناوبراو هەر لەو دادگایە بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە ناوبراو پێشتر لە ساڵی ٩٨دا لە دادگای شاری فیروزئاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندا دژی نیزام حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام لە تۆمەتی وەپاڵنراوی ناوبراو لە ئەمساڵدا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.