بانگکرانی حەوت چالاکی مەدەنی شاری سنە بۆ دادسەرای گشتی ئەمشارە
چوارشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۳   |  19-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، حەوت چالاکی مەدەنی شاری سنە، لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەمشارە، بانگ کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەوت چالاکی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی، “سوهراب جەلالی، کەماڵ فەکووریان، مۆختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، جەمیل ئەمینی و زەهرا محەممەدی” بە تۆئمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، بانگهێشتی لقی دووی دادسەرای گشتی ئەمشارە کراون.