فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی دوو چالاکی مافی ژنان لە لایەن دادگی شۆڕشی سنە
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو چالاکی بواری مافەکانی ژنان بە ناوەکانی “لەیلا پاشایی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی سنە و “باران ساعدی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بانگ کراون و بە دوو تۆمەتی نوێ “پێکهێنانی گرووپی نایاسایی” و “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” تۆمەتبار کراون.  هەروەها، بارمتەی دیاری کراو بۆ ئازادی کاتیی ئەم دوو چالاکە، لە ٥٠٠ ملیۆن بۆ ٦٠٠ ملیۆن زیادی کردووە.
لەیلا پاشایی و باران ساعدی، لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنانن کە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە دوای بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستەبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترابوونەوە.
ئەم دوو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوای ١٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی بە شێوەی کاتی و تا کاتیی کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوون.