
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، “رەفێق کەریمی” چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی گروپی شاخەوانی چلچەمە و “فەرانەک رەفیعی” چالاکی مەدەنی-کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی سێ کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.
شایانی باسە، فەرانەک رەفیعی پێشتر لە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە رێکەوتی یەکی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە کانونی ئیسلاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٧ کەس لە هاووڵاتییان و چالاکانی کرێکاری-مەدەنی بانگ و دەستبەسەر کراون.