بانگکرانی موعەلیمانی هەڵسووڕاوی کانوونی سێنفی خوزستان لە لایەن دادگا
شەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۲   |  17-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی هەڵسووڕاوی کانوونی سلنفی خوزستان ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، لە لایەن دادگای ئەمشارەوە بانگ کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “پیرووز نامی، زۆهرە بەختیاری، کەوکەب بۆداغی پێگاە، سیامەک چێهرازی، عەلی کروشاتی، موعین زەرگان، شەهریار شیروانی، ئێقباڵ تامۆرادی، سادق ناسری، بێنیا بەهمەنی نژاد و عێماد ڕەفیعی”، بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی لەدژی نیزام، کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئەندام بوون لە گرووپ گەلێکی دژبەری نیزام، لە لایەن دادگای ئەهوازەوە بانگ کراون و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، پەروەندەکانیان تاوتوێ بکرێت.