فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی موعەلیمێکی هەرسین لە لایەن خانەی دادی گشتی ڕژیم لەەمشارە
شەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۳   |  08-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە، “عەبدوڵڵا ڕەزایی” موعەلیمی خەڵکی شاری هەرسین لە لایەن خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ڕژیم لەمشارە، بانگ کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو چالاکە پیشەییە لە لایەن دادستانی هەرسین بە تۆئمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی” تۆمەتبار کراوە. بەپێی ڕاگەیێندراوەیەکی فەرمی کە بۆ عەبدوڵڵا ڕەزایی ناردراوە، ناوبراو لە ماوەی پێنج ڕۆژ دوای کاتی وەرگرتنی ئەو نامە دەبێت سەردانی خانەی داد بکات.